دەست بە پڕۆژەی شاری رۆشنبیری سلێمانی دەكرێت

11/01/2019

 

پرۆژەی شاری رۆشنبیری لە سلێمانی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریش، نزیكەی نیو ملیار دینار بۆ پڕۆژەكە تەرخان كراوە.
فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، رایگەیاندووە: هەموو مامەڵەیەكی كارگێڕی بۆ گواستنەوەی موڵكداریی شوێنی كارگەی جگەرەی سلێمانی لەوەزارەتی بازرگانییەوە بۆ سەر وەزارەتی رۆشنبیری تەواو بووەو ئێستا ئەو شوێنە بۆتە موڵكی وەزارەتەكەمان.
وتیشی: شوێنەكە وەكو پێشتر بڕیاری لێدراوە، دەكرێت بە شارێكی رۆشنبیری و بڕی پارەكەی ئاڵوگۆڕی پێكراوە بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە، بودجەكەشی نزیكەی 500 ملیۆن دینارە لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشنبیری بۆی دابینكراوەو بەپێی پێویستی خەرج دەكرێت.
لەبارەی وادەی دەستپێكردنی پرۆژەكەش، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری وتی: كەمتر لە مانگێكی تر دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group