ئەنبار.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو 8 قوربانی لێكەوتەوە

11/01/2019 عێراق

 

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بازاڕێكی شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار، 8 كەس بوونە قوربانی.
لەو بارەوە ئەحمەد مەحلاوی، قایمقامی قەزای قایم رایگەیاندووە: لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناو بازاڕێكی قەزاكە هاوڵاتیەكی مەدەنی ژیانی لەدەستداوە و 7 كەسی تر برینداربوون كە دوانیان سەر بە هێزەكانی پۆلیسن.
باسی لەوەشكردووە، بە هۆی تەقینەوەكەوە زیانێكی زۆر بەر بازاڕەكە كەوتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group