وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەم

11/01/2019

 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرای كرد كە بەم نزیكانە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی نیوز رایگەیاند: "كورد لە ریزی پێشەوەی هاوپەیمانەكانی فەرەنسایە، چونكە لە جەنگی دژ بە چەكدارانی داعش رۆڵی بەرچاویان هەبووە".
هەر لەو دیدارەدا وتیشی:"لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانیان كۆ دەبێتەوە"، بێ ئەوەی كاتەكەی ئاشكرا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group