لە كەركوكـ 300 هەزار دۆلار و 55 ملیۆن دینار دزرا

11/01/2019

نەوا-شەماڵ ئەحمەد-كەركوك
ژمارەیەك دز لە شاری كەركوك هەڵدەكوتنەسەر ماڵی هاووڵاتییەك و بڕێكی زۆر پارە دەبەن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی عروبە بە رادیۆ نەوای راگەیاند، شەوی هەینی 11-1-2019 لە گەڕەكی راپەڕین (قادسیەی2)ی شاری كەركوك ژمارەیەك چەكدار بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (فۆرد ساڵۆن-رەنگ ڕەش-ژمارە نەزانراو) هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد بەناوی (م.ع.س.ف) و بڕی 300 هەزار دۆلار (30 دەفتەر) و 55 ملیۆن دیناریان دزیوە و هەڵاتون.
وتیشی "مەفرەزەكانی پۆلیسی لەهەوڵی دۆزینەوەی ئەو كەسانەدایە و دەستی بەكۆكردنەوەی زانیاری و سەرەداوەكان كردوە".
راشیگەیاند، خاوەن ماڵەكە سكاڵای تۆماركردوە و پۆلیسیش لێكۆڵینەوەكانی چڕكردۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group