نه‌وا
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به جوڵاندنى مارێنز و كه‌شتیه سه‌ربازیه‌كانى بۆ هاوكاریكردن له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سوریا.
رۆژنامه‌ى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزى مارێنز و ژماره‌یه‌ك كه‌شتى جه‌نگى ئه‌مریكى سه‌ر به‌گروپى كه‌شتیگه‌لى "كیراسارج" ده‌ستیان كردووه به‌جوڵه بۆ هاوكاریكردن له‌پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته له سوریا.
كه‌شتیه‌كان سه‌دان سه‌رباز و ده‌یان فڕۆكه‌یان هه‌ڵگرتوه و سه‌ربازه‌كان هاوكارى هاوڕێكانیان له سوریادا ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌و كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانیش بۆ پارێزگاریكردنه له‌و هێزانه له ئه‌گه‌رى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هێرش.
پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ره‌سته سه‌ربازیه‌كانى كشاندبوه‌وه و هێشتا سه‌ربازه‌كانى له سوریادان، به‌ڵام بڕیاره به‌منزیكانه ده‌ستبكه‌ن به كشانه‌وه.