نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، نیوه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه توركیانه‌ی له هاوینی ساڵی 2016ه‌وه په‌نایان بۆ ئه‌ڵمانیا بردوه، مافی په‌نابه‌ریی سیاسی و پاراستنیان پێدراوه.
رۆژی هه‌ینی سیڤیم داغدیلیم جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، توركیا به وڵاتێكی ئارام دانانرێت و دۆخی ئه‌منی بۆ ئۆپۆزسیۆن و رۆشنبیران رۆژ له دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد به‌وه‌ی له رووی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كانی وه‌ك رۆژنامه‌گه‌ری و راده‌ربڕین، چاوپۆشی له حكومه‌تی توركیا ده‌كات.
له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا داتاكانی به‌ده‌نگه‌وه‌چونی ئه‌و په‌نابه‌ره توركیانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه روویان له‌و وڵاته كردوه و رایگه‌یاند، له هاوینی ساڵی 2016ه‌وه نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رییان كردوه، قبوڵكراون و له ئه‌ڵمانیادا به پارێزراوی ده‌مێننه‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 15-7-2016دا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، كه هه‌وڵێكی كوده‌تا شكستیهێناوه و ئه‌وه‌ش وایكرد زۆرێك له ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا له وڵاته‌كه هه‌ڵبێن له ترسی ده‌ستگیركردنیان.