نه‌وا
ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیرى وزه‌ى روسیا ئاشكرایكرد، له‌مانگى یه‌كى ئه‌مساڵدا وڵاته‌كه‌ى رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌مكردۆته‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ش رۆژانه ده‌یگه‌یه‌ننه 50 هه‌زار به‌رمیل.
نۆڤاك له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌چواچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌ندامانی رێكخراوى ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، روسیا رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى كه‌مكردۆته‌وه.
رونیشیكردۆته‌وه، هه‌ر له‌م مانگه‌دا رۆژانه كه‌مكردنه‌وه ده‌گه‌یه‌ننه 50 هه‌زار به‌رمیل و تائێستاش كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى ئۆپێك دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه له مانگى نیسانى داهاتودا بێت.
به‌هۆى زۆرى بڕى نه‌وت له‌بازاڕه‌كاندا و مه‌ترسى له‌خاوبونه‌وه‌ى گه‌شه‌ى ئابورى جیهانى، له‌ماوه‌ى رابردودا نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى و له 86 دۆلاره‌وه دابه‌زی بۆ نزیكی 50 دۆلار، به‌ڵام له چه‌ند رۆژى رابردودا نه‌وت بڕێكى كه‌م له نرخه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌یه و له‌ئێستادا یه‌ك به‌رمیل له 60 دۆلاردایه، بۆ رێگه‌گرتن له‌دابه‌زینى زیاترى نرخى نه‌وتیش، وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، بڕیاریان دا له‌ساڵى 2019ه‌وه بۆ ماوه‌ى 6 مانگ رۆژانه ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ى نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.