كەنەدا یەك ملیۆن پەنابەر وەردەگرێت

12/01/2019 جیهان

نەوا


پەرلەمانی كەنەدا پلانێكی بۆ وەرگرتنی یەك ملیۆن پەنابەر لەماوەی سێ ساڵی داهاتودا ئاشكراكرد، كە ئەوەش لەچوارچێوەی زیادكردنی 1%ی دانیشتوانی وڵاتەكەدایە.
سەبارەت بەو بڕیارە ئەحمەد حسێن وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا رایگەیاندوە، بەهۆی ئەو كەسانەی بەدرێژایی مێژوو رویانكردۆتە كەنەدا و پێشوازییان لێكراوە، وڵات پێشكەوتوە و بوە بەوڵاتێكی بەهێزتر و پڕبووە لە ژیان.
وتیشی "من خۆم كۆچەرم و لە سۆماڵەوە هاتووم، هاتنی كۆچەران دەبێتەهۆی چارەسەركردنی كێشەكانی بەساڵاچون و كەمبونەوەی منداڵبون، هەروەها دەبێتەهۆی گەشەسەندنی هێزی كار".
ساڵانە كەنەدا ژمارەیەكی زۆر پەنابەر وەردەگرێت و پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2019دا 350 هەزار وەربگرێت و لەماوەی سێ ساڵی داهاتوشدا ئەو ژمارەیە دەگەیەنێتە 1 ملیۆن پەنابەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group