دوو چەكداری داعش لەكاتی دزەكردنە ناو كەركوكدا دەستگیر كران

12/01/2019

نەوا


هێزێكی ئەمنی دوو چەكداری رێكخراوی داعشیان دەستگیركرد كە هەوڵیاندابو، دزەبكەنە ناو شاری كەركوكەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری هێزێكی ئەمنی لەناوەڕاستی قەزای حەویجەدا دوو چەكداری رێكخراوی داعشیان دەستگیركردوە، كە پیلانی ئەوەیان هەبووە دزە بكەنە ناو شاری كەركوكەوە و كاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو دوو چەكدارە رەوانەی ناوەندە ئەمنیەكان كراون بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا و رێوشوێنی پێویستیان بەرانبەر گیراوەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group