منبج.. هێزەكانی ئاسایش كرانە ئامانجی تەقینەوەیەك

12/01/2019 جیهان

نەوا-

تەقینەوەیەك لە منبج ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كارمەندی ئاسایشی ئەو شارە شەهید بوون و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز رۆژی شەممە  تەقینەوەیەك لە ڕێگای گۆڕستانی شەهیدانی باشوری منبج ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون و یەكێكی تریش برینداربووە.
تەقینەوەكە كاروانێكی هێزەكانی ئاسایشی كردووەتە ئامانج كە لەو ڕیگەیەوە تێپەڕیون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group