نوری حەمەعەلی: دانوستان هەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەدابڕاوەكان

12/01/2019

 

فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە باسی لەوەدەكات، دانوستان دەستی پێكردووە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی تر.
نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: "دانوستان لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەستی پێكردووە بە مەبەستی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێم، دانوستانەكان بە ئاڕاستەی ئەوە بەڕێوە دەچن بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتنەكانی پێشووی نێوان هەردوولا و پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو سنوورانەی بەر لە هاتنی شەڕی داعش تێدا جێگیر ببوو".
راشیگەیاندووە: "ئەگەر مەترسی لەسەر كەركووك هەبێت، هەموو كات پێشمەرگە ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ ناوچەكە، لە رابردوویشدا بینیمان مەترسی بۆ سەر هەر ناوچەیەك هەبووبێت، عێراق خۆی داوای هێزی پێشمەرگەی كردووە، هەموو لایەك دەبینین لە رووی ئەمنییەوە كەركووك و كەركووكییەكان لە چ رەوشێكدان، لەبەر ئەوەش بۆ پاراستنی خاك و خەڵكەكەی، پێویستی بە هێزی پێشمەرگە هەیە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group