دوائاماری تەقینەوەی نانەواخانەكەی پاریس راگەیەنرا

12/01/2019 جیهان

 

بەهۆی تەقینەوەیەك كە لە ئەنجامی لێچوونی غازەوە لە نانەواخانەیەك لە پایتەختی فەرەنسا روویدا، زیاتر لە 50 كەس بوونە قوربانی.
پۆلیسی بەرگری شارستانی پاریس رایگەیاند: بە هۆی ئەو تەقینەوەیە 4 كەس لەوانە دوو كارمەندی ئاگركوژێنەوە گیانیان لەدەستداوە و 47 ی تریش برینداربوون.
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی فەرنسا باسی لەوەكردووە، باری تەندروستی 10 لە بریندارەكان ناجێگیرە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی پاریزیەن، پێش تەقینەوەكە، هەواڵی لێچوونی غاز دراوەتەوە تیمەكانی بەرگری شارستانی و لە رێگادابوون بەرەو نانەواخانەكە، بەڵام پێش ئەوەی بگەن تەقینەوەكە روویداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group