نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن گیان لەدەستدانی شۆفێرێكی بەهۆی زۆر مانەوەی لەناو ئۆتۆمبێلدا راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگەیاند كە رۆژی شەممە تیمەكانی بنكەی تەندروستی مەرزی باشماخ و پۆلیسی باشماخ و ئاسایشی باشماخ دوو شۆفێریان هێنایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی پێنجوێن".
راشیگەیاندووە: "دوای پشكنین و چارەسەر بۆیان یەكێك لە شۆفێرەكان باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیر بوو، بەڵام بەداخەوە یەكێك لە شۆفێرەكان گیانی لەدەست دا".
ئاماژەشی بەوەدا كە "هەردوو شۆفێرەكە خەڵكی شاری شیرازی ئێرانن و بەهۆكاری مانەوە لەناو ئوتومبێل و غاز لێدان وایان لێهاتووە".