رادیۆ نەوا زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی ئۆجەلان بڵاودەكاتەوە

12/01/2019 جیهان

نەوا-لاڤە كوردە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دیداری لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانی برای سازكرد.
حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" رایگەیاند، پاش سێ ساڵ، ئەمڕۆ دیداری نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و محەمەد ئۆجەلانی برای بەڕێوەچوە.
لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەك لە پەكەكە زانیاری لەبارەی دیدارەكە بۆ رادیۆ نەوا ئاشكراكرد و وتی "دۆخی تەندروستی سەرۆك ئاپۆ باشە".
ئەو سەرچاوەیە، كە ئامادەنەبو ناوی بهێنرێت، باسی لەوەشكرد، كە محەمەد ئۆجەلان رێگەیپێدراوە سەردانی گرتوخانەی ئیمرالی بكات و لە نزیكەوە چاوی بە رێبەری پەكەكە بكەوێت.
تائێستاش زیاتر لە 775 جار پارێزەرانی ئۆجەلان داواكاری دیداریان پێشكەش بە بەرپرسانی گرتوخانەی ئیمرالی كردوە، بەڵام هەموو جارێك رەتكراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group