بەهۆی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر دوو گوێرەكە كەسێك بە توندی سزا دەدرێت

12/01/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
دادگایەكی ئەمریكا بڕیاری سزادانی دارایی و تەمبێكردنی بۆ پیاوێك دەركرد، كە دەستدرێژی سێكسی كردۆتەسەر دوو گوێرەكە، تۆمەتبارەكەش دانی بە كردەوە "قێزەوەن"ەكەیدا ناوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی رۆژنامەی "واشنتۆن تایمز"ی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، كە پیاوێك لە شاری ئیپسویچ (داكۆتای باشور) لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەلایەن دادگاوە بە 60 رۆژ زیندانیكردن و كاركردن لە گرتوخانەدا، سزادراوە، هەروەك پێنج ساڵیش دەخرێتەژێر چاودێرییەوە، ئەویش پاش ئەوەی دانی بەوەداناوە، كە دەستدرێژی سێكسی كردۆتەسەر دوو گوێرەكە.
هەر لەوبارەیەوە ماڵپەڕی رۆژنامەی "زە سەن"ی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە، كە بكەرەكە ناوی (جەیمس.ش)ەو تەمەنی 58 ساڵە، لەنێوان ساڵانی 2016 و 2017 دەستدرێژی كردۆتەسەر دوو گوێرەكەكە و خاوەنی مانگاكانیش پێی زانیوە، كە ئەو پیاوە دەستدرێژی كردۆتەسەر گوێرەكەیەكیان، كە تەمەنی لە چوار هەفتە تێنەپەڕیوە، تاوانبارەكە دانی بەوەشدا ناوە، كە كاری قێزەوەنی لەگەڵ گوێرەكەیەكی دیكەشدا ئەنجامداوە.
ئەو پیاوە پاش یەكلابونەوەی سزاكەی، باسی لەوەكردوە، كە جارێكی دیكە هەرگیز روو لە كێڵگەی بەخێوكردنی ئاژەڵەكان ناكاتەوە و ئەو كارەشی خۆی و خانەوادەكەی توشی شەرمەزاری كردوە.
جگە لە 60 رۆژ زیندانیكردن، دەبێت 808 دۆلار وەك پێبژاردن، خەرجی پرۆسەی دادگاییەكە، 2 هەزار و 100 دۆلاریش بۆ پشكنینی دەرونی و هەڵسوكەوتی بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group