نه‌وا
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "میرۆر"ى به‌ریتانی، ئه‌گه‌ر هه‌یه فیلیپ كۆتینیۆى به‌ڕازیلى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ی داهاتودا رووبكاته یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
میرۆر بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر بارودۆخى ئێستاى كۆتینیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا بیر له‌داهاتووى خۆى ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تى كه ئێستا له 4 یاری یه‌ك له‌دواى یه‌كدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌شدارى پێنه‌كراوه.
باس له‌وه‌شكراوه، مانچسته‌ر یونایتد گرنگى به‌تواناكانى كۆتینیۆ ده‌دات و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه ریزه‌كانى، چه‌ند جارێكیش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى ناوبراودا كۆبۆته‌وه، له‌ئێستاشدا كۆتینیۆ له‌بارودۆخى ناڕازییه، به‌ڵام هێشتا وازى له خه‌ونه‌كه‌ى نه‌هێناوه بۆ سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه، به‌ڵام قبوڵیشى ناكات له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى دوربخرێته‌وه.