ناسا جیهان لە "هەسارەی بچوكی رۆژی قیامەت" ئاگادار دەكاتەوە

14/01/2019 هەمەڕەنگ
نەوا
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا "ناسا" هۆشداری بە جیهان دەدات لەوەی هەسارەیەكی بچوك بە كێشی 87 ملیۆن تۆن رەنگە بەر زەوی بكەوێت و شێوازی ژیان بگۆڕێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ناسا، هەسارە بچوكەكە ناوی "بینۆ"یە و بە "هەسارەی بچوكی رۆژی قیامەت" وەسفی دەكات، چونكە ئەگەر بەر زەوی بكەوێت، ئەوا وزەیەكی 80 هەزار ئەوەندەی وزەی ئەو بۆمبە ئەتۆمییەی لێدەكەوێتەوە، كە ساڵی 1945 بە شاری هیرۆشیمای ژاپۆنیدا درا.
بەگوێرەی ناسا، درێژی هەسارەكە 152 مەتر دەبێت و كێشەكەشی هەزار و 664 ئەوەندەی كەشتی تایتانیك دەبێت.
زانایانی ناسا ئاماژە بەوە دەدەن، كە ئەگەر ئەو هەسارەیە بەر زەوی بكەوێت ئەوا گیان لەدەستدانی چەندین ملیۆن مرۆڤی لێدەكەوێتەوە، سەرەڕای ئەوەی كاریگەری لەسەر چەندین ملیۆن كەسی دیكەش دەبێت.
هەر ئەو زانایانە دڵنیایی بە مرۆڤ دەدەن و دەڵێن "ئەو روداوە بەمنزیكانە رونادات، بەڵكو سەدەیەكی تر دەبێت ئەگەر روبدات، بەجۆرێك یەك لە 2 هەزار و 700 دەبێت و دەكەوێتە ساڵانی 2175 و 2199".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group