نه‌وا
به‌پێى ده‌نگدانێك له‌ماڵپه‌ڕى The Top Tensى جیهانى، پیاوانى عیراق دووه‌م قۆزترین پیاوانى وڵاتانی عه‌ره‌بین و له جیهانیشدا توركه‌كان یه‌كه‌من.
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌نگدانێكیان بۆ هه‌ڵبژاردنی قۆزترین پیاوانى جیهان رێكخستوه و به‌پێى ئه‌نجامه‌كه‌ى پیاوانى تونس قۆزترینن له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا، پاشان عیراق دێت و به‌دواى ئه‌ویشدا لوبنان و میسر.
سه‌باره‌ت به‌قۆزترین پیاوانیش له‌سه‌رئاستى جیهان، پیاوانى توركیا له‌پله‌ى یه‌كه‌مدا دێن دواى ئه‌وانیش ئیتاڵییه‌كان دواتر ئه‌مریكا و پاشان فه‌ره‌نسا، عیراقیش له پله‌ى 19یه‌میندایه.
ماڵپه‌ڕه‌كه پشت به ده‌نگدانى به‌رده‌وام ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها كۆمێنت و بۆچونه‌كانیش رۆڵیان له‌سه‌ر گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان ده‌بێت.