نه‌وا
رۆژنامه‌نوسێكى دیارى ئیسپانى ئاشكرایده‌كات، نه‌یمار داسیلڤا یاریزانى پێشووى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و ئێستاى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى هه‌موو شتێك ده‌كات بۆئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه و ریاڵ مه‌درید ره‌تده‌كاته‌وه.
فرانسیس ئه‌گیلار رۆژنامه‌نوسى وه‌رزشى دیارى رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆندۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، نه‌یمار بڕیارى كۆتایى داوه سه‌باره‌ت به‌داهاتوى خۆى.
وتیشى "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه و یارى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بكات، ریاڵ مه‌دریدى ناوێت و ره‌تیكردوه‌ته‌وه".
پێشتر چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌یمار بۆ به‌رشه‌لۆنه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن باوكى یاریزانه به‌ڕازیلیه‌كه‌وه ره‌تكرایه‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانیشیه‌تى.