هیگواین لە ئەی سی میلانەوە بەرەو ئینگلتەرا دەكەوێتەڕێ

17/01/2019 وەرزش

نەوا
بەگوێرەی میدیای ئینگلیزی بێت، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی رازی بوە بەشێوەی خواستن گۆنزالۆ هیگواین ئەستێرەی ئەرجەنتینی رەوانەی چێڵسی ئینگلیزی بكات.
رۆژنامەی "میرۆر"ی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە، ماوەی خواستنەكەی هیگواین بۆ شەش مانگە، بەڵام بواری ئەوەی هەیە بۆ ساڵێكی دیكەش درێژبكرێتەوە.
چونی هیگواین بۆ چێڵسی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هێڵی هێرشبردنی یانە لەندەنییەكەیە، بەتایبەت كە پێشتر لە ریزی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، هیگواین لەژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ ساری راهێنەر ئاستی بەرزبوە و لە وەرزی 2016دا لە 35 یاریدا توانی 36 گۆڵ تۆماربكات.
ئێستاش ماوریسیۆ ساری راهێنەری چێڵسی دەیەوێت هەمان ئەزمون لەگەڵ هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكە دوبارە بكاتەوە و قەرەبوی ئۆلیڤێ جیرۆی فەرەنسی و ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی بۆ بكاتەوە، كە لەئاستیان رازی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group