تەقینەوەكەی كۆڵۆمیا 89 قوربانی لێكەوتەوە

18/01/2019 جیهان

 

بەپێی دوایین ئامارەكان تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیس لە بۆگۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیا، 21 كوژراوی لێكەوتوەتەوە، سەرۆكی ئەو وڵاتە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاندووە و سەركردەی گروپی فاركیش وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تەقینەوەیە، باس لەوەدەكات ئامانجی ئەو كردەوەیە تێكدانی پرۆسەی ئاشتیە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی كۆڵۆمیا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیس لە بۆگۆتا، جیا لە هێرشبەرەكە 20 كەسی تر كوژراون و 68 كەسیش برینداربوون.
ئیڤان دۆكی سەرۆكی كۆڵۆمبیا تەقینەوەكەی بە كردەوەیەكی قێزەونی تیرۆریستی ناوبردووە و بەهۆیەوە سیچ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاندووە.
تا ئێستا هیچ گروپێك تەقینەوەكەی نەگرتوەتە ئەستۆ و گروپی فاركیش كە دوای جەنگێكی خوێناوی لەگەڵ حكومەتی كۆڵۆمبیا لە ساڵی 2016 رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ حكومەت واژۆكردووە، بێ بەری بوونی خۆی لەو تەقینەوەیە راگەیاند.
پاستۆر ئاڵپ سەرۆكی فارك لە رێگەی تویتەرەوە تەقینەوەكەی شەرمەزار كردووە و باسی لەوەكردووە، كردەوەیەكی لەو چەشنە تەنها یەك ئامانجی هەیە ئەویش تێكدانی پرۆسەی ئاشتیە لە كۆڵۆمبیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group