"بەجێبەجێ كردنی بودجەی عێراق پاشەكەوتی موچە لە هەرێم نامێنێت"

18/01/2019 عێراق

 

بەوتەی ئەندامێكی كوردی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 ی عێراق پەسەند بكرێت، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەئەمساڵدا دواناكەوێت و پاشەكەوتیش لادەبرێت.
سەلیم شوشكەیی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: واچاوەڕواندەكرێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجەی 2019ی عیراق بدرێت، كە شتی باشی بۆ هەرێمی كوردستان تێدایە، ئەگەر دووشەممە دەنگی پێویستی بهێنێت، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەئەمساڵدا موچەكانیان دواناكەوێت و پاشەكەوتی موچەش نامێنێت.
وتیشی:"حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەڕادەستكردنی 250 هەزار بەمیل نەوت یان نا، حكومەتی عیراق بڕی 454 ملیاری موچەی فەرمانبەران و 68 ملیاری موچەی پێشمەرگە رەوانە دەكات".
ئەو پەرلەمانتارە كوردە باسی لەوەشكرد: لەدوای دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بودجە، لەماوەی 15رۆژدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لەمانگی (1)ەوە موچەی فەرمانبەران خەرج دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group