نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كى مه‌دریدى ئه‌و سێگۆشه تۆقێنه‌ره‌ى فلۆره‌نتینۆ پێرێس سه‌رۆكى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید خه‌ونى پێوه‌ده‌بینێت ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌رسێكیان 600 ملیۆن یورۆ له‌سه‌ر یانه‌كه ده‌كه‌وێت.
گۆڤارى "دیفینسا سه‌نتراڵ"ى مه‌دریدى ئاشكرایكردووه، پێرێس خه‌ونى به‌ده‌ستهێنانى سێ ئه‌ستێره‌ى دیارى جیهانى تۆپێ پێى هه‌یه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له نه‌یمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى و كیلیان مباپێى فه‌ره‌نسى و ئیدن هازاردى به‌لجیكین.
هه‌رسێ ئه‌ستێره‌كه بڕى 600 ملیۆن یورۆ له‌سه‌ر یانه‌ى ریاڵ مه‌درید ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه رووبدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا ده‌توانێت به‌ده‌ستیبهێنێت هازارده، كه نرخه‌كه‌ى 111 ملیۆن یورۆیه.
سه‌رۆكى یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت سێگۆشه‌ى تۆقێنه‌ر دروست بكات و هانده‌رانى یانه‌كه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دروستكردنى ئه‌و سێگۆشه‌یه‌یان ده‌وێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌سته‌مى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و سێ ئه‌ستێره‌یه، به‌ڵام مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه پێرێس هه‌میشه شتێكى له‌مێشكدا بووه، له‌خه‌ونه‌كانى هانده‌ران جیاوازتر بووه.