نه‌وا
نرخی شوقه و خان‌و له زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا داده‌به‌زێت، كه 5 بۆ 15%ی نرخه‌كانه هه‌میشه، به‌ڵام ئێستا له شارێكی ئیتاڵیا به یه‌ك یورۆ ده‌توانیت شوقه‌یه‌ك به فه‌رمی بكڕیت.
شاری سامبوكای دورگه‌ی سقڵیه‌ی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه چۆڵكراوه، بۆیه به‌رپرسانی شار ده‌یانه‌وێت ئه‌و چۆڵه‌وانییه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه بۆیه بڕیارێكی قورس ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، به‌رپرسانی شار بڕیاریان داوه شوقه و خان‌و به كه‌مترین نرخ بفرۆشن، كه ده‌گاته ته‌نها یه‌ك یورۆ.
به‌رپرسه‌كانی شاره‌كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه دانیشتوانی ئه‌سڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆچیان به‌ره‌و شاره گه‌وره‌كانی دورگه‌كه و ئیتاڵیا به گشتی كردوه. ئه‌و كه‌سه‌شی ئێستا بچێت شوقه یان خان‌و بكڕێت، ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت و راسته‌وخۆ موڵكه‌كه ده‌كرێت به‌ناویه‌وه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری سامبوكا ئاوه‌دان ببێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه جیۆسیپی كاشیوبۆ جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی سامبوكای دورگه‌ی سقڵیه‌ی ئیتاڵیا ده‌ڵێت "پێچه‌وانه‌ی شاره گه‌وره‌كان، كه نرخی كه‌م بۆ مه‌به‌ستی ریكلام داده‌نێن، ئێمه ئه‌وه‌ی له شاره‌كه‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕو، راسته‌قینه‌یه و نرخ له یه‌ك یورۆ تێناپه‌ڕێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه شاره‌وانی نێوه‌ندگیری ناكات له‌نێوان خاوه‌نه كۆنه‌كان و نوێیه‌كاندا، به‌ڵكو ئه‌و شوقه و خانوانه موڵكی شاره‌وانین و ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌بێته موڵكی كڕیار.
ته‌نها مه‌رجێك، كه بۆ خاوه‌نی نوێی موڵكه‌كه دیاری كرابێت، ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا و به بڕی 15 هه‌زار یورۆ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، شوقه یاخود خانوه‌كه نوێ بكه‌یته‌وه. هه‌روه‌ها بڕی پێنج هه‌زار یورۆش وه‌ك گره‌نتی ئه‌منی ده‌بێت دابنێیت، كه موڵكه‌كه‌ت نۆژه‌نكرده‌وه ئه‌و پاره‌یه ده‌توانیت وه‌ربگریته‌وه.