نه‌وا
نه‌عیم روبه‌یعى وه‌زیرى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى عیراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه، كه گوایه حكومه‌ت یارى PUBG له‌تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت راده‌گرێت، ده‌شڵێت "له‌ئێستادا هیچ پلانێكى له‌و جۆره له‌ئارادا نییه".
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زیرى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك پروپاگه‌نده له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوبونه‌ته‌وه گوایه حكومه‌ت له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه یارى PUBG له‌تۆڕى ئینته‌رنێت راده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و له‌ئێستادا هیچ نیازێك بۆ راگرتنى ئه‌و یارییه له‌ئارادا نییه.
پێشتر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه گوایه حكومه‌تى عیراق بڕیاریداوه به‌ڕاگرتنى یارى PUBG له‌سه‌رانسه‌رى عیراقدا، كه ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك له‌جیهاندا به‌و یاریه‌وه سه‌رقاڵن و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباتی داهاتوه‌وه ده‌ستپێده‌كات.