نه‌وا
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عیراق ئاشكرایكرد، به‌هۆى یارى PUBGیه‌وه گه‌نجێكى عیراقى له پارێزگاى بابل خۆى كوشتوه.
زێدان عه‌توانى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، زانیارى ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتوه گه‌نجێك له پارێزگاى بابل به‌هۆى كاریگه‌رى یارى Player Unknown's Battlegrounds، كه كورتكراوه‌كه‌ى PUBGیه خۆى كوشتوه‌و و دایك و باوكى منداڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نى 17 ساڵه، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكى مه‌ترسیداره بۆ رۆڵه‌كانمان كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى بیرۆكه‌كانه‌وه، پێویسته پێداچونه‌وه به‌سیستمى خوێندندا بكرێت و هۆكاره‌كانى ئه‌و جۆره رووداوانه دیارى بكرێن و چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بدۆزرێته‌وه.
عه‌توانى داواش له خێزانه عیراقییه‌كان ده‌كات چاودێریه‌كانیان بۆسه‌ر منداڵه‌كانیان زیاتر بكه‌ن و جێگره‌وه‌ى باشتریان بۆ بدۆزنه‌وه.