رۆناڵدۆ داواى ئه‌ستێره‌یه‌كى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

22/01/2019 وەرزش

نەوا
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی داوا لەیانەكەی دەكات هەوڵ بۆ گواستنەوەی عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بدەن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "تیم تۆڵك"، ئەستێرە پورتوگالیەكە داوای لەیانەكەی كردووە دیمبلی بگوازنەوە ریزەكانیان ئەوەش لەپێناو بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی خانمە پیرەكە دەبێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، كریستیانۆ دەیەوێت بەیەكەوە لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسیەكە لە ریزەكانی یوڤانتۆس یاری بكات، بەڵام گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە هەروا ئاسان نییە، چونكە 145 ملیۆن یورۆ لەسەر یانەكە دەكەوێت.
18 مانگ پێش ئێستا عوسمان دیمبلی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەوە كرد، بەڵام هەندێك هەواڵ باس لەئەگەری جێهێشتنی ئەو یانەیە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group