یەكگرتوو خۆی لە لێدوانێكی رێبوار تاڵەبانی بێبەری دەكات

23/01/2019

 

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكیدا رایگەیاندبوو،  پۆستی پارێزگای كەركوك مافی پارتیە، لەم باریەوە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رونكردنەوە دەدات .
لە لێدوانێكیدا  وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاندوە: ئەو لێدوانەی بەرێز رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دەنگی ئەمەریكا سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری كەركوك،  ئەمە ڕاوبوچوونی خۆیەتی، لەم بارەیەوە گوزارشت لە هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ناكات .
جێی باسە رێبوار تاڵەبانی، كە سەر بە یەكگرتووی ئیسلامیە لەو لێدوانەیدا رایگەیاندبوو: "پۆستی پارێزگاری كەركوك مافی لیستی برایەتی-یە، ئەگەر بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردنیش بێت مافی پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونكە زۆرینەن لەو لیستەدا، بەڵام ئەگەر بەپێی "ئیستحقاق"ی سیاسی بێت ئەوا شتێكی ترە و دەكەوێتەوە سەر رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group