نه‌وا
رۆژنامه‌ى "گاردیان"ى به‌ریتانى ئاشكرایكرد، دواى داگیركردنى عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه 12 ملیار دۆلارى ئه‌و وڵاته دیار نه‌ماوه و دزراوه، پۆڵ بریمه‌ر حاكمى ئه‌وكاته‌ى عیراقیش ده‌ستى له‌و گه‌نده‌ڵى و دزیه‌دا هه‌بوه، چونكه حاكمى ئه‌وكاته‌ى وڵاته‌كه بوه.
رۆژنامه‌كه له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، 12 ملیار دۆلاره‌كه به چه‌ند جارێك به‌فڕۆكه نێردراوه‌ته عیراق بۆئه‌وه‌ى به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش بكرێت، كه گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى پاره‌ى كاش بووه له‌مێژووى ئه‌مریكادا.
له‌وباره‌یه‌وه هێنرى واكسمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى چاودێرى و چاكسازیى حكومى ئه‌وكاته‌ى كۆنگرێس كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى به‌توندى داگیركردنی عیراقى ره‌تكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ پاره‌كه‌دا كراوه جێى باوه‌ڕ نییه، چونكه ژماره‌كه زۆر گه‌وره‌بوه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌سته‌مه باوه‌ڕى پێبكه‌یت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك مێشكى ته‌واو بێت چۆن 363 تۆن پاره‌ى كاش ده‌نێرێته ناوچه‌ى شه‌ڕه‌وه؟.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاره‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی كاتى به‌سه‌رۆكایه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاوه خه‌رجكراوه، كه پاره‌ى نه‌وتى عیراق بوه و تایبه‌تبوه به‌به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاریه‌كانى چۆنێتى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌ش، له راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا هاتوه "به‌رپرسێكى هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئاشكرایكردوه كه‌سێك له توره‌كه‌یه‌كدا بڕى 1 ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتوه و هه‌روه‌ها دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه بڕى زیاتر له 774 هه‌زار له یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌كاندا دزراوه، به‌رپرسێك نزیكه‌ى 7 ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتوه و پێى وتراوه له هه‌فته‌یه‌كدا خه‌رجی بكات، بڕێكى زۆر له‌و پاره‌یه‌ى هێنرایه عیراق به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانه‌وه دیارنه‌ما، هه‌روه‌ها هه‌زاره‌ها فه‌رمانبه‌رى وه‌همى هه‌بوون كه چه‌كى پاره‌یان له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه وه‌رده‌گرت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕێكى زۆر له‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و گروپه چه‌كدارانه خه‌رجكراوه، كه دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا شه‌ڕیان ده‌كرد".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ستیوارت بوین لێكۆڵه‌رى گشتى تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عیراق وتویه‌تى "8 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى عیراقدا دابه‌شكرا به‌بێ ئه‌وه‌ى گره‌نتى ئه‌وه بكرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كى دروست خه‌رجده‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه و شه‌فافیه‌ت له‌و 20 ملیار دۆلاره‌دا نه‌بو، كه ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى كاتى له عیراق له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتیدا خه‌رجیكرد".
به‌پێى راپۆرته‌كه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا كراوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى خه‌رجكردنى پاره‌كه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئه‌وه‌نده بچوك بوو، كه له خانویه‌كدا بوو، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌مریكا هیچ گرنگییه‌كیان به‌چۆنێتى خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه نه‌ده‌دا، چونكه پاره‌ى ئه‌مریكا نه‌بوو، پۆڵ بریمه‌ر حاكمى ئه‌وكاته‌ى عیراقیش له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى ئه‌وكاته‌ى عیراق وتویه‌تى ئه‌و پاره‌یه تایبه‌ت نییه به ئه‌مریكا و عیراقییه و پێموایه ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى ئه‌ركى خۆى به‌جێهێنا بۆ ئیداره‌دانى ئه‌و پاره‌یه به‌نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى عیراق.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د‌یڤید ئۆلیڤه‌ر ئه‌دمیراڵى خانه‌نشین و راوێژكارى ئه‌وكاته‌ى بریمه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى BBC وتویه‌تى "نازانم ئه‌و پاره‌یه چى به‌سه‌رهات و ناتوانم بڵێم باش خه‌رجكرا یان نا، پێشموانییه، گرنگ بێت".