خانمه‌پیره‌كه‌ دوو ملیۆن یورۆ به‌ یاریزانێكی عیراقی ده‌دات

29/01/2019 وەرزش

نه‌وا
رۆژنامه‌ى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاشكرایكرد، یانه‌ى یوڤانتۆس چاوى بڕیوه‌ته‌ تواناكانى موهه‌نه‌د عه‌لى ناسراو به‌ "میمى" و ده‌یه‌وێت له‌گواستنه‌وه‌ى زستانه‌دا بیباته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، فابیۆ باراتیچى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشیى یانه‌ى یوڤانتۆس سه‌رسامبوه‌ به‌تواناكانى میمى ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی عیراق و په‌یوه‌ندى كردوه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه‌وه‌.
یوڤانتۆس بڕى 2 ملیۆن یورۆى پێشكه‌شى یانه‌ى شوڕته‌ی عیراقی كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ ببێت و له‌چه‌ند كاتژمێرى داهاتوشدا رێكه‌وتنى فه‌رمى له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، یوڤانتۆس توانیویه‌تى كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى میمى له‌هه‌ردوو یانه‌ى دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى و گه‌ڵه‌ته‌سه‌راى توركى بباته‌وه‌، دواى به‌ده‌ستهێنانیشى ده‌یه‌وێت به‌خواستن بیداته‌ یانه‌یه‌ك یان له‌ ریزى تیمى خوار ته‌مه‌ن 23 سالأدا یارى پێبكات.
دواى ئه‌وه‌ى میمى ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ جامى نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیادا ئاستێكى ناوازه‌ى پێشكه‌شكرد، بوه‌ جێى سه‌رنجى چه‌ند یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى جیهان و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ده‌ن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group