ساری: ناتوانین رێگە لە هازارد بگرین بۆ پەیوەندیكردن بە ریاڵەوە

31/01/2019 وەرزش

نەوا
ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەڵێت "ناتوانین رێگە لەخواستەكانی ئیدن هازارد بۆ پەیوەندیكردن بە یانەی ریاڵا مەدریدەوە بگرین".
ساری ئاماژەی بەوەداوە، بارودۆخی هازارد جیاوازە و ئەو تەمەنی 28 ساڵە، ئەگەر ویستی بڕوات ئەوە پێویستە ئێستا بێت، بەڵام هیواخوازن بمێنێتەوە لەگەڵیان.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە تەئكیدیش دەكاتەوە، هازارد توانای ئەوەی هەیە ببێتە باشترین یاریزانی ئەوروپا، هەروەك لەئێستادا ئەو یاریزانە هەندێكجار دڵخۆشە و هەندێكجار بەپێچەوانەوەیە، بۆیە كاری راهێنەر ئەوەیە زیاتر پەرە بەتواناكانی بدات و لەپێگەیەكدا دایبنێت، كە ئاستی باشتر پێشكەش بكات.
هازارد تا مانگی 6ی ساڵی 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیەو رەتیدەكاتەوە نوێی بكاتەوەو دەڵێت، جارێك بڕیار لەداهاتووی نادات.
بەپێی زۆرێك لەراپۆرتە وەرزشیەكانیش دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ریاڵا مەدریدی ئیسپانییەوە بكات و لەزۆرێك لە پرسیارەكانیشدا كە ئاراستەی دەكرێت، خۆشەویستی خۆی بۆ یانە ئیسپانیەكە ناشارێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group