كەربەلا.. كوژرانی نوسەرێك كاردانەوەی رۆشنبیرانی بەدوادا هات

03/02/2019 عێراق

 

دوای ئەوەی بە دەستڕێژی گولە، عەلا مەشزوب، نوسەری عێراقی لە شاری كەربەلا كوژرا، نوسەران و رۆشنبیرانی ئەو شارە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەكەدا داواكرا دەزگا ئەمنیەكان هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی بكوژ یان بكوژانی ئەو نوسەرە چڕبكەنەوە و بیانبەنە بەردەم دادگا.
جێی باسە شەوی شەممە عەلا مەشزوب بە دسەتڕێژی گولە كوژرا و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكانی كەربەلاش رایانگەیاندووەو، بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە.
عەلا مەشزوب ساڵی 1968 لە دایكبووە و  كۆلێژی هونەرە جوانەكانی بەغدای لە ساڵی 1993 تەواوكردووە و بڕوانامەی ماستەریشی لە ساڵی 2009 بەدەستهێناوە و دواتر لە ساڵی 2014 دكتۆرای لە ئەدەب و هونەردا بە دەستهێناوە و خاوەنی چەندین كتێب و رۆمانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group