نه‌وا
نوسینگه‌ى به‌ریتانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه ئاسمانیه‌كان ئاشكرایكرد، پاشماوه و داروپه‌ردوى ئه‌و فڕۆكه دۆزرایه‌وه كه ئیمانوێڵ سالا یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى تێدا بوه.
نوسینگه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى سالاى له فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا ده‌گواسته‌وه، به‌تێكشكاوى له‌ژێر ئاودا دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى-یش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، فڕۆكه‌كه له‌ناو ده‌ریادا به‌رامبه‌ر دورگه‌ى كه‌ناڵى ئینگلیزى كه باشورى به‌ریتانیا و باكورى فه‌ره‌نسا له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه، دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى به‌له‌مێكى تایبه‌تییه‌وه دیاریكراوه، كه خێزانى یاریزانه‌كه به‌و پاره‌یه‌ى بۆ گه‌ڕان به‌دوایدا كۆكرابووه‌وه، به‌كرێیان گرتبوو.
تائێستا نازانرێت فڕۆكه‌كه ته‌رمى یاریزانه‌كه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى تێدایه یان نا هه‌روه‌ها دیار نییه فڕۆكه‌كه ده‌رده‌هێنرێته‌وه، به‌ڵكو دواتر له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت.
ئیمانوێل سالاى 28 ساڵ و یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى رۆژی 21-1-2019 له‌فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌تدا كه له "نانت"ى فه‌ره‌نسیه‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه نوێیه‌كه‌ى "كاردیف سیتى" ده‌چوو، له‌سه‌ر كه‌ناڵى ئینگلیزى دیار نه‌ما.