نه‌وا
توێژه‌ران و زانایانى سكۆتله‌ندى توانیان كرۆمۆسۆمی مریشكێك بگۆڕن، كه هێلكه ده‌كات و هێلكه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى هه‌وكردنی جومگه‌كان و چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر لیزا هیرۆن له‌په‌یمانگاى رۆزلینى ته‌كنه‌لۆژى سه‌ربه زانكۆى ئه‌دنبه‌ره‌ی سكۆتله‌ندی، كه یه‌كێكه له زانایانى تاقیكردنه‌وه‌كه رایگه‌یاندوه، ئه‌و مریشكه‌ی ده‌ستكاری كرۆمۆسۆمی كراوه، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و له‌ئاستێكى باشتردا ده‌ژى له‌چاو جۆره‌كانى دیكه‌ی مریشكی ناو كێڵگه‌كان.
وتیشى "كرۆمۆسۆمی مریشكه‌كه ده‌ستكاریكراوه به‌جۆرێك ئه‌و هێلكه‌یه‌ى ده‌یكات ده‌رمانى چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنی جومگه‌كان و چه‌ندین جۆر شێرپه‌نجه‌یه، هه‌روه‌ها تێچووى ئه‌و ده‌رمانه زۆر كه‌متره له‌ده‌رمانه‌كانى تر و ده‌توانرێت بڕه‌كه‌ى زیادبكرێت تا ئاستى بازرگانى".
تیمى لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ده‌توانرێت كرۆمۆسۆمی بزن و كه‌روێشك و مریشك ده‌ستكارییان بكرێت و به‌رهه‌میان وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنرێن، به‌ڵام دروستكردنى ئه‌و ده‌رمانه له‌مریشكدا تێچوى كه‌متره، چونكه تاقیگه‌ى مریشك زۆر كه‌مترى تێده‌چێت بۆ دروستكردن و كارپێكردنى.