ئەو ژن و پیاوەی بە هەڵدانی منداڵەكەیان پارەیان پەیدا دەكرد، دەستگیركران

05/02/2019 هەمەڕەنگ

پۆلیسی مالیزیا دەستگیركردنی ژن و پیاوێكی روسی بە تۆمەتی ئازاردانی منداڵە چوار مانگانەكەیان دەستگیركرد.
ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، ژن و پیاوێك لەسەر شەقامەكانی مالیزیا، بە رێگەی نمایشی هەڵدانی منداڵەكەیان بۆ ئاسمان پارە پەیدا دەكەن.
لەو بارەوە پۆلیسی مالیزیا بڵاویكردۆتەوە، توانویانە لە كاتی نمایشێكیان لە شاری كوالاللامپور ئەو ژن و پیاوە دەستگیربكەن و لە ئێستادا بە تۆمەتی ئازاردانی منداڵە ساواكەیان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
لەو ڤیدیۆیەدا كە ماوەكەی یەك خولەك و نیوە پیاوەكە قاچی ئەو منداڵە ساوایەی گرتووە چەند جارێك هەڵیدەدات و دەیگرێتەوە و خەڵكێكی زۆریش بە دیار ئەو نمایشەوە وەستاون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group