پزیشكێك بەهۆی شاردنەوەی مادەی هۆشبەر لە لەشی سەگەكان سزادرا

08/02/2019 هەمەڕەنگ

پزیشكێكی ڤیتەرنەری، كە بە رێگەی نەشتەرگەری مادەی هۆشبەری لە لەشی ژمارەیەك سەكدا شاردبوەوە بۆ ئەوەی بە قاچاخ لە كۆڵۆمبیاوە ببرێنە ئەمریكا، سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەو پزیشكە كە ناوی ئاندرێس لویز ئەلڤێرزە، دانی بەوەداناوە كە لە نیچوان ساڵانی 2004 بۆ 2005 لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی سەگ لە كۆڵۆمبیا لەسەر داوای بازرگانانی مادەی هۆشبەر، بڕێك ماوەی جۆری هێرۆئینی لە لەشی ئەو سەگانە حەشارداوە و دواتر سەگەكان براونەتە ئەمریكا.
ئەو پزیشكە ڤیتەرنەریە ساڵی 2015 لە ئیسپانیا دەستگیركرا و دواتر رادەستی ئەمریكا كرا و دوای نزیكەی چوار ساڵ دادگای برۆكلینی نیۆیۆرك دۆسیەكەی یەكلا كردەوە و سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
ریچارد داناگۆ، دادوەری گشتی رۆژهەڵاتی نیۆیۆرك لە كاتی خوێندنەوەی بڕیاری دادگادا وتی: سەگەكانیش بونەرێكن كە لە لایەن خوداوەندەوە ئافرێنراون و ئەمڕۆش بە سزادانی ئەو پزیشكە ڤیتەرنەرەی ئەو ئاژەڵانەی خراپ بەكاردەهێنا، دادپەروەری جێبەجێكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group