نه‌وا
كازم ساهر گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی عیراق داوای لێبوردن ده‌كات له‌وه‌ی گۆڕینی نازناوه‌كه‌ی له سامه‌راییه‌وه بۆ ساهر، ئازاری به هه‌ندێك كه‌س گه‌یاندبێت. ده‌شڵێت "من هه‌ر كوڕی رافیده‌ینم، نازناوه‌كانی دیكه ته‌نها نوسراوی سه‌ر كاغه‌زن".
له ماوه‌ی رابردودا كازم ساهر داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كرد و نازناوه‌كه‌ی له سامه‌راییه‌وه كرد به ساهر، هه‌ربۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته كرا.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه شه‌وی رابردو له رێی په‌یجی خۆیه‌وه له فه‌یسبوك رونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هۆكاری داواكارییه‌كه‌ی رونكرده‌وه و وتی "له تۆماری گشتیدا نوسراوه كازم جه‌بار ئیبراهیم سامه‌رایی، به‌ڵام له ناسنامه‌ی باری شارستانیدا ته‌نها نوسراوه كازم جه‌بار ئیبراهیم، له نوسراوی فه‌رمیشدا له ده‌ره‌وه نوسراوه كازم جه‌بار ساهر، بۆیه ئه‌و جیاوازیانه‌ی ناوه‌كان كێشه‌ی زۆری بۆ دروست كردوم".
هه‌روه‌ها ره‌تیكردوه‌ته‌وه بچێته ورده‌كاری زیاتره‌وه و ته‌نها ده‌ڵێت "مامه‌ڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌م نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت وه‌ستاون، چونكه ناوه‌كان هاوشێوه نین، ته‌نانه‌ت داوای نوسراوی فه‌رمیم كرد له باڵیۆزخانه‌ی عیراق تا بیسله‌مێنم كازم جه‌بار ئیبراهیم هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ناوی كازم جه‌بار ساهره، به‌ڵام سودی نه‌بو".
هه‌روه‌ها گۆڕینی نازناوه‌كه‌ی بۆ ئامۆژگارییه‌كی یاسایی پارێزه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، كه پێی وتوه نازناوی ساهر بخاته‌سه‌ر ناوی سیانی كازم جه‌بار ئیبراهیم و ئه‌وه‌ش ته‌نها نوسراوی سه‌ر كاغه‌زه و هیچی تر.
كازم ساهر به هه‌وادارانی ده‌ڵێت "خۆشه‌ویستانم، نامه‌وێت هیچ سوكایه‌تییه‌ك بكه‌م و بیرم ناچێته‌وه له كوێوه هاتوم. له وادی حه‌جه‌ری موسڵ یاخود مه‌دینه حوڕیه‌ی به‌غداد بێت، من هه‌ر كوڕی سه‌ید جه‌بار و كوڕی نوریه عه‌لی مه‌زنم..هه‌ر به دڵ و گیان كازم جه‌بار ئیبراهیم سامه‌رایی بوم و ده‌بم و شانازی به عه‌شیره‌ته‌كه‌مه‌وه ده‌كه‌م، به سه‌رجه‌م عه‌شیره‌ته‌كانی عیراقیشه‌وه شانازی ده‌كه‌م..من كوڕی عیراقم، به‌وپه‌ڕی شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌یڵێم، شه‌ره‌فمه‌ندم به‌و هه‌موو بایه‌خه‌ی بۆ من هه‌تانه".
كازم ساهر ته‌مه‌نی بۆته 61 ساڵ و له شاری موسڵ له‌دایكبوه و به قه‌یسه‌ڕی گۆڕانی عه‌ره‌بی و باڵیۆزی گۆرانیی عیراقی ناسراوه.