ئێران: لە هەناردە بۆ عیراق پێش توركیامان داوەتەوە

09/02/2019 عێراق

نەوا

حەمید حسێنی ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێران ئاشكرایكرد، لە هەناردە بۆ عیراق وڵاتەكەی پێش توركیای داوەتەوە و ساڵی رابردو بە بڕی نزیكەی 9 ملیار دۆلار كاڵایان هەناردەی عیراق كردوە.
ئەو بەرپرسەی ئێران بەئاژانسی هەواڵی "فارس"ی وتوە، ساڵی رابردوو قەبارەی هەناردە بۆ عیراق، توركیای تێپەڕاندوە و گەیشتوەتە 8 ملیار و 750 ملیۆن دۆلار.
وتیشی "هەناردەی مانگانە بۆ عیراق 750 ملیۆن دۆلارە، هەندێك مانگ بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و دەگاتە 900 ملیۆن دۆلار، هەندێك مانگیش دادەبەزێت بۆ 510 ملیۆن دۆلار".
ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێران رونیكردوەتەوە، لەساڵی 2017دا توركیا بەبڕی 8 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ عیراق هەبوە، بەڵام لەساڵی 2018دا دابەزیوە بۆ 7 ملیار و 350 ملیۆن دۆلار لەكاتێكدا هەناردەی ئێران 8 ملیار و 750 ملیۆن دۆلار بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group