كاروانێكی سەربازی ئەمریكی گەیشتە ئەنبار

09/02/2019 عێراق

 

ماڵپەڕێكی عێراقی بڵاویكردەوە كاروانێكی سەربازی ئەمریكا گەیشتوەتە پارێزگای ئەنبار.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، كە لە زاری سەرچاویەكی ئەمنی بڵاوكراوەتەوە، رۆژی شەممە كاروانێكی سەربازی ئەمریكی كە چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تێدابووە، لە لای رۆژئاواوە چوونەتە ناو پارێزگای ئەنبار.
ئەو سەرچاوە ئەمنیە باسی لەوەشكردووە، بەشێك لە هێزە ئەمریكیەكە چوونەتە سەربازگەی وەلید و بەشێكیشیان روویان كردۆتە سەربازگەی عەین ئەسەد، كە لە ئێستادا شوێنی مانەوەی هێزە ئەمریكیەكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group