باران بارین چەكدارانی داعش لە ژێرزەمینەكان دەهێنێتە دەرەوە

09/02/2019 عێراق

 

بە‌هۆی زۆری باران بارین و ڕوخانی ئە‌و ژێر زە‌مینانە‌ی كە‌ چە‌كدارانی داعش بۆ خۆشاردنە‌وە‌ دروستیان كردووە، ژمارە‌یە‌ك چە‌كداری داعش لە‌ناوچە‌ی زە‌رگە‌ی ڕۆژئاوای قە‌زای خورماتو، كە‌وتونە‌تە‌ بۆسە‌ی هێزە‌كانی حە‌شدی شە‌عبیە‌وە‌.
لەو بارەوە عە‌لی حسێنی وتە‌بێژی حە‌شدی شە‌عبی، بە‌دە‌نگی ئە‌مە‌ریكای ڕاگە‌یاندوە"زۆری باران بارین بووە‌تە‌ هۆی ڕووخانی ژێر زە‌مینە‌كانی داعش."
وتیشی"لە‌ناوچە‌ی زە‌رگە‌ی خورماتو، 45 چە‌كداری داعش بە‌هۆی ڕووخانی ژێر زە‌مینە‌كانیانە‌وە‌ دە‌ركە‌وتوون، 8 چە‌كداریان لە‌لایە‌ن هێزە‌كانی حە‌شدی شە‌عبیە‌وە‌ كوژراون."
بە‌پێی وتە‌ی بە‌رپرسە‌كە‌ی حە‌شدی شە‌عبی، ئە‌و چە‌كدارانە‌ی داعش كە‌ لە‌ناوچە‌كە‌دا بینراون، ژن و منداڵیان لە‌گە‌ڵ بووە‌.
لای خۆشیە‌وە‌ نازم كە‌هیە‌ سە‌رۆكی پارتی سە‌ربە‌خۆی توركمانی لە‌ ناحیە‌ی تازە‌ خورماتوی باشوری كە‌ركوك، ئاماژە‌ی بە‌وە‌كرد جم و جۆڵی داعش لە‌ شە‌واندا هێندە‌ زۆرن، ەێزە‌ عێراقیە‌كان لە‌ ناحیە‌كانی ڕە‌شاد و زاب و ریاز ناتوانن لە‌بارە‌گاكانیان دە‌ربچن. نازم كە‌هیە‌، وتی"ئە‌و گوندانە‌ی لە‌ سنوری حە‌ویجە‌ ئاوە‌دانكراونە‌تە‌وە‌ كە‌من، بە‌شێكیشیان هاوكاری داعشن بۆیە‌ دە‌توانن بێ گرفت بژین."
وتیشی"داعش لە‌ناوچە‌ نزیكە‌كانی سنوری كە‌ركوك ماتۆرسكیل بۆ هاتوچۆكردن بە‌كاردە‌هێنێت، بە‌ڵام لە‌حە‌مرین و هە‌ندێك ناوچە‌ی تر ئۆتۆمبێلیان پێ یە‌ و بە‌ئاشكرا دە‌سوڕێنە‌وە‌."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group