ریاڵ مەدرید پلەی دووەمی لالیگا دەگرێتەوە و لە بەرشەلۆنە نزیكدەبێتەوە

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا
دێربی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ ریاڵ مەدرید پێكەنی و تەنها بردنەوەیەك نەبو، بەڵكو گرتنی پلەی دووەمی و نزیكبونەوە بوو لە بەرشەلۆنەی خاوەنی لوتكە.
شەوی شەممە دێربی شاری مەدرید لەنێو یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ لەنێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریاڵ مەدرید بەڕێوەچو. هەر زوو لە خولەكی 16ی یارییەكەدا كاسیمیرۆ بە لێدانێكی زۆر جوان گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد، پاشان گریزمان گۆڵی یەكسانبونەوەی لە خولەكی 25ی تایمی یەكەمدا تۆماركرد. لە خولەكی 42ی یارییەكەشدا رامۆس بەرگریكاری ریاڵ مەدرید بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆماركرد.
پاشان لە تایمی دووەمی یارییەكەدا گاریس بەیڵ بەلێدانێكی جوان گۆڵی سێیەمی بۆ ریاڵ مەدرید لە خولەكی 74دا تۆماركرد و بەو ئەنجامەش یانەی شاهانە سێ خاڵی گرنگی كۆكردەوە و بە 45 خاڵەوە ئێستا لە پلەی دووەمدایە و ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بە 44 خاڵەوە بۆ پلەی سێیەمی دابەزی.
لەئێستادا بەرشەلۆنە لە 22 یاریدا 50 خاڵی كۆكردۆتەوە و لە لوتكەی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیسپانیدایە و تەنها 5 خاڵ لە پێش ریاڵ مەدریدەوەیە، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group