نه‌وا
ئه‌میر كینانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، به سیفه‌تی سیاسی وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ره‌وتی سه‌در و په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌و ره‌وته لێدوانی داوه و ئاشكرایكردووه ئێران پشتیوانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كردووه.
ئه‌میر كینانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆك كۆمار دایه‌وه و ده‌ڵێت "له لێدوانه‌كه‌مدا چه‌ند راستییه‌كه‌م خستۆته‌ڕو، كه زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یزانن".
ده‌شڵێت "به حوكمی كاركردنم له مه‌كته‌بی سیاسیی ره‌وتی سه‌در وه‌ك شایه‌تحاڵێك ئاماده‌ی زۆربه‌ی ئه‌و دیدارانه بوم... هه‌روه‌ها له ساڵی 2014ه‌وه وه‌ك راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كارده‌كه‌م و له سه‌رده‌می د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری پێشووشدا راوێژكار بوم".
له رۆژانی رابردوودا ئه‌میر كینانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعیراقیه وتی "بارزانی شانازی زۆری به ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مریكا نائومێدی كرد و دوای شكستهێنانی پرۆسه‌كه‌ی، ئێران باوه‌شی بۆ كرده‌وه".
وتیشی "بارزانی له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتن كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ پارتی بێت، به‌ڵام بارزانی شكستی هێنا، چونكه زۆربه‌ی هێزه‌كان ره‌تیانكرده‌وه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بده‌ن به‌وان".
باسی له‌وه‌شكرد "ئێران 100 ملیۆن دۆلاری دا بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی بارزانی ببێته سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام شكستی هێنا و به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌میر كینانی نیگه‌رانی پارتی لێكه‌وته‌وه و مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی حزبه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی "قسه‌كانی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق (ئه‌میر كینانی) له‌باره‌ی بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار و بارزانی و پارتی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعیراقیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه. پێده‌چێ ئه‌و كابرایه له‌وه‌تای بووه‌ته ڕاوێژكار، هه‌وڵی گه‌وجاندن و شۆردنی مێشكی درابێت".
هه‌روه‌ها وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت "له‌وه‌ڵامی قسه ناڕاسته‌كانیشیدا ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر ئێران حه‌زی لێ نه‌با و نه‌یویستبا نه به‌ڕێزت ئێستا راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار ده‌بووی و نه ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌ته سه‌رۆك كۆمار، ده‌بوو به سه‌رۆك كۆمار".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌سه‌ن جیهاد وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دایه‌وه و رایگه‌یاند "وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، بابه‌تی لێدوانێكی ئه‌میر كینانی و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بێ هیچ هۆیه‌ك تێكه‌ڵ كردوه. به‌ڕێز ئه‌میر كنانی له‌كاتێكدا وه‌كو شرۆڤه‌كار و كادیری ره‌وتێكی سیاسی عیراق قسه‌ی كردوه، نه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق ده‌شڵێت "ئێمه لێره‌دا بیری وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی دێنینه‌وه، كه ئه‌میر كینانی یه‌كه‌م جاری نییه لێدوان بدات و هه‌ڵوێستی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت. به‌ڵام پێده‌چێت وته‌بێژی پارتی ئه‌مجاره ویستبێتی به مه‌به‌ست لێكدانه‌وه بۆ قسه‌كانی ناوبراو بكات. سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌ڕێز كنانی ساڵانێكه له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كارده‌كات نه‌ك تازه بوبێته راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار".
وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌و لێدوانه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراقه‌وه نییه و ده‌بوایه وته‌بێژی پارتیش وردتر سه‌رنجی بابه‌ته‌كه‌ی دابوایه، ئه‌و تۆمه‌ت و هه‌ناسه‌سواریه‌ی كه به‌وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و وته‌بێژه‌وه دیاره، پێویست نه‌بوو".