نه‌وا
نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ كاروبارى ئابورى ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019دا رێنمایى راگرتنى دامه‌زراندنی ده‌ركردبێت.
نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنى بڵاویانكردوه‌ته‌وه گوایه وه‌زیرى دارایى رێنمایى ده‌ركردوه له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019دا دامه‌زراندن رابگیرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێنمایى له‌و جۆره له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ كاروبارى ئابورى ده‌رنه‌كراوه.
هه‌روه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و رێنماییه‌ى بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان چووه تێیدا هاتووه رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019 وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها داواش له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌كات پابه‌ندبن به بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌وه و جێبه‌جێى بكه‌ن به‌تایبه‌تى بڕگه‌ى تایبه‌ت به دامه‌زراندن".