دوو بومەلەرزەی بەهێز ئێرانیان هەژاند

10/02/2019 جیهان

 

رۆژی یەكشەمە دوو بومەلەرزەی بەهێز باشور و باشوری رۆژئاوای ئێرانیان هەژاند.
بە گوێرەی ماڵپەڕی بومەلەرزەزانی سەر بە زانكۆی تاران، دوانیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ریختەر ناوچەی لافتی پارێزگای هورموزگانی لە باشوری ئێران هەژاندووە.
رونیشیكردۆتەوە، بومەلەرزەكە لە قوڵایی دە كیلۆمەتری زەوی روویداوە.
هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە بومەلەرزەیەكی تر بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری ریختەر شاری ئیزەی لە پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران هەژاندووە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێك لە بارەی زیانەكانی ئەو دوو بومەلەرزەیە بڵاونەكراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group