ئەحمەد حاجی رەشید: هیچ بەهانەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچە نامێنێت

10/02/2019 عێراق

نەوا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی دارایی داهاتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت، "هیچ بەهانەیەك بۆ هێشتنەوەی پاشەكەوتی مووچە نامێنێت".
رۆژی شەممە 10-2-2019، لەمیانی یەكەمین بەرنامەی "پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی" رادیۆ نەوا، ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەدا كە بەپێی یاسای بودجە چیتر مووچە فەرمانبەران و پێشمەرگە پەیوەست نابێت بە نەوتەوە".
ئەحمەد حاجی رەشید وتیشی: "ئەگەر باس لەوە بكەین مانگانە 522 ملیار دینار دێت و هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 700 ملیاری هەیە دەكاتە ترلیۆنێك و 22 ملیار، بۆیە ئەگەر وەك ژمارە سەیری بكەین ئەوە هیچ بەهانەیەك بۆ هێشتنەوەی پاشەكەوتی مووچە نییە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group