نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
هاتنی گه‌شتیاری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌مبۆته‌وه و هه‌ر گه‌شتیارێك ده‌بێت دووجار باجبدات ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی گه‌شتیاره ئێرانیه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئارام شوانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "پاش داڕوخانی ئابوری ئێران، له‌ئێستادا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاتنی گه‌شتیاران كه‌مبۆته‌وه، كه پێشتر 15%ی گه‌شتیاران له ئێرانه‌وه ده‌هاتن، به‌ڵام له ساڵی 2018دا گه‌یشته 05%".
هه‌روه‌ها نه‌هاتنی گه‌شتیارانی گه‌ڕانده‌وه بۆ زۆری باج، كه له گه‌شتیاران وه‌رده‌گیرێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه وتی "هه‌ر گه‌شتیارێك له ئێرانه‌وه بێت له وڵاته‌كه‌ی خۆی 50 دۆلاری لێوه‌رده‌گیرێت و كه دێته ناو هه‌رێمی كوردستانیش باج ده‌دات، به‌وجۆره گه‌شتیار ده‌بێت دوو باج بدات، ئه‌وه‌ش بارگرانی له‌سه‌ر گه‌شتیارانی ئێرانی دروستده‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێستا پشووی خوێندنه له عیراقدا و به‌وجۆره گه‌شتیاری باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراقیش زۆر بوه و به‌رده‌وامن له گه‌شتكردنیان بۆ ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێم به تایبه‌تی له (2-1 بۆ 8-2) له پارێزگای سلێمانی له بازگه‌ی تاسڵوجه‌وه 119 هه‌زار و 457 گه‌شتیار و له بازگه‌ی عه‌ربه‌ت 7 هه‌زار و 659 گه‌شتیار و له بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان 2 هه‌زار و 870 گه‌شتیار هاتونه‌ته سلێمانی.