نه‌وا
تاوه‌رێكی كاره‌با له گه‌رمیان دوای چاككردنی دووباره مه‌ترسی روخانی ده‌كه‌وێته‌وه‌سه‌ر، كه كاره‌بای ناحیه‌یه‌ك و چه‌ند گوندێك ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوكدا بڵاویكرده‌وه، له مانگی 12ی ساڵی 2018دا روبه‌ڕوی گرفتی یه‌كێك له تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای ناحیه‌ی قۆره‌تو و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ناو روباری سیرواندا بۆته‌وه و مه‌ترسی روخانی له‌سه‌ربوو، به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر لیژنه‌یه‌ك، پاش (10) رۆژ كاركردن و به‌رز كردنه‌وه‌ی چوارده‌وری ئه‌م تاوه‌ره به قه‌فێی ئاسنین به به‌ردی گه‌وه‌ره، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای بارینی بارانێكی زۆر دوباره مه‌ترسی رووخانی له سه‌ر دروستبۆته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هۆكاری روخانی تاوه‌ره‌كه بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه دروستكردنی پردی شه‌هید (حسێن مه‌نسوڕ) گۆڕینی ڕێڕه‌وه‌ی رووباری سیروان له‌لایه‌ن ئه‌وكۆمپانیایه‌وه كه ئه‌و پرده‌ی دروستكردوه، ئاراسته‌كردنی ئاوی سیروان بۆ ژێر ئه‌و تاوه‌ره، بارینی بارانێكی زۆر كه ماوه‌ی 10 ساڵه ئه‌و بارانه زۆر نه‌باریوه، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، كردنه‌وه‌ی 3 ده‌رگای ئاودێری و 3 ده‌رگای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ردانه‌وه‌ی ئاو 500 سێجا له یه‌ك چركه‌دا ئه‌مش هۆكاری زیادبونی رووباری سیروان بووه وای كردووه ئه‌و تاوه‌ره مه‌ترسی رووخانی ته‌واوی له‌سه‌ربێت، ئه‌م تاوه‌رانه له ساڵی 2004دا سێ تاوه‌ری 33 كه‌ی ڤی بۆ گه‌یاندنی كاره‌با بۆ ناحیه‌ی قۆره‌تو و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری دانراوه زۆر دوور بووه له رووباری سیروان ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه وای كردووه مه‌ترسی دروستكردوه.