نه‌وا
ماڵپه‌ڕی "كۆت ئۆف ساید" تایبه‌ت به‌هه‌واڵى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ئاشكرایكرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى گڵۆپى سورى بۆ یانه‌كه‌ى "یۆڤانتۆس" هه‌ڵكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى محه‌مه‌د سه‌ڵاح-ى میسرى و یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، رۆناڵدۆ و ئه‌ستێره‌كانى تر‌ى یانه‌كه ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه بۆئه‌وه‌ى یانه ئیتاڵیه‌كه ده‌ستبكات به‌هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌ڵاحى ته‌مه‌ن 26 ساڵ.
گرێبه‌ستى ئه‌ستێره میسریه‌كه ئاسایى نابێت و 200 ملیۆن یورۆ تێده‌په‌ڕێنێت ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه ئاماده‌یى ده‌ربڕى بچێته ریزى یانه‌ى خانمه‌پیره‌كه.
له‌ئه‌گه‌رى روودانى ئه‌و گرێبه‌سته، سه‌ڵاح ده‌بێته دووه‌م گرانبه‌هاترین یاریزانى مێژوو ئه‌ویش له دواى نه‌یمار داسیلڤاى به‌ڕازیلى، كه به بڕی 222 ملیۆن یورۆ له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه روویكرده یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى.