مەرجەعێكی شیعەكان: خاوەن ماڵ دەتوانێت دزی دەستدرێژیكار بكوژێت

11/02/2019 عێراق

 

بەپێی فەتوای مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق، ئەو خاوەن ماڵانەی دووچاری هێرش و پەلاماری دز دەبنەوە بۆیان هەیە هێرشبەران بكوژن و دواتریش هیچ خوێنێك ناكەوێتە سەریان چونكە حاڵەتەكە بەرگرییە.
قاسم ئەلتائی نەجەفی لە فەتوایەكدا و لە وەڵامی پرسیارێكدا رایگەیاندووە "بەپێی حوكمی شەرع ئەو خاوەن ماڵەی دز دەچێتە سەری بۆی هەیە تەقەی لێ بكات و بیكوژێت، ئەكرێت وازیشی لێ بهێنێت و بە بردنی پارە و ماڵەكەی ڕازی بێت، لەپێناو ئەوەی دواتر دووچاری گرفت نەبێت، لە حاڵەتی یەكەمیشدا هیچ خوێنێك ناكەوێتە سەر بكوژ".
ئەلتائی ئەوەشی وتوە "دزی دەستدرێژیكار خوێنی حەڵاڵە و بكوژیش لە حاڵەتی بەرگریدایە لە نەفسی خۆی".
دەربارەی ئەو كێشانەی دواتر رووبەڕووی خاوەن ماڵەكە دەبنەوە بە هۆی كوشتنی دزی دەستدرێژیكار، قاسم ئەلتائی وتویەتی، "خوێن وەرگرتن لە خاوەن ماڵ یان زیندانیكردنی حەرامە و خوا پێی ڕازیی نییە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group