بوڵدان: با وه‌زیری ناوخۆی توركیا بزانێت پیاوبون به رێگریكردن نییه له رێپێوان
12/02/2019
نه‌وا
په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" به ئاماده‌بوونی په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للـی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌یان، سه‌ره‌ڕای رێگریی پۆلیسی توركیا، له مه‌یدانی ته‌قسیم-ی ئیستانبوڵ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمراڵی خۆپیشاندانیان كرد.
پۆلیسی توركیا به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ده‌وری مه‌یدانی ته‌قسیمی گرت و نه‌یهێشت په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به‌ره‌و مه‌یدانی گاڵاتاسه‌رای رێپێوان بكه‌ن و رێگری لێ‌كردن و له سالیحه ئایده‌نیز په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌یان دا.
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له رێپێوانه‌كه‌دا رایگه‌یاند، به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ رێگری له چوونی ئێمه بۆ مه‌یدانی گاڵاتاسه‌رای كرا. وه‌زیر وتی (ئه‌گه‌ر ئێوه بتوانن ڕێپێوان بكه‌ن دیاره من پیاو نیم) با وه‌زیر بزانێت كه پیاوبوون به رێگریكردن له ڕێپێوانی په‌رله‌مانتاران نابێت.